سوودەكانی زەیتی خەردەل

پۆڵەتیك پرێس

زەیتی خەردەل،گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ،ئەم زەیتە لە تۆوی خەردەل دەردەهێنرێت،
چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە وكالیسیۆم و پرۆتین و ئۆمێگا سێی تێدایە و لە بواری جوانكاریدا بەكاردەهێنرێت.

زەیتی خەردەل دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و ئازاری سەر و ئێسك،چارەسەری نەخۆشی ڕەبۆ و هەوكردنی جیوب دەكات و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێش و سوتاندنی چەوری لەش،دەتوانرێت وەك چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕەبۆ بەكاربهێنرێت بەم شێوازە كەوچكێكی بچووك لە زەیتەكە لەگەڵ كەمێك هەنگوینی تێكەڵ دەكرێت و بەكاردەهێنرێت.

بەهۆی بوونی دژە ئۆكسان و مادەی جلوكوسینولاتی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی وەرەمە شێرپەنجەییەكان بە تایبەتی هەرس و قۆلۆن بە ڕێژەی %35،بەڵام پێش بەكارهێنانی دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت،چارەسەرێكی باشە لەكاتی توشبوون بە پەتای وەرزی یان سەرمابوون بە شێوەی هەڵمی ئاو.

زەیتی خەردەل،یامەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ‌ و دەبێتە هۆی خەوێكی ئارام و قوڵ،مادەی فۆسفۆری تێدایە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و چارەسەری هەوكردنی ڕۆماتیزم، چارەسەری نەخۆشیەكانی هەوكردنی پێست دەكات وەك ئەكزیما و سەدەف و توشبوون بە ڤایرۆس و بەكتریاكان كەمدەكاتەوە،ئەم زەیتە سووڕی خوێن چالاك دەكات و ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و پلەی گەرمی لە لەشدا نزم دەكاتەوە،هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی جگەر دەكات .

یارمەتی شێداركردنەوەی قژی وشك دەدات دەتوانرێت وەك چارەسەرێك بۆ نوێبوونەوەی قژ و ڕزگاربون لە هەڵوەرین بەكاربهێنرێت بەم شێوازە چارەكە كوپێك لە هەریەك زەینی گوێزی هندی و زەیتی خەردەل و زەیتی زەیتون و زەیتی بادەم تێكەڵ دەكرێت و لە قژ دەدرێت و بە كیسێك دادەپۆشرێت بۆ ماوەی 4 كاتژمێر پاشان بە ئاوێكی زۆر دەشۆردرێت.

گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پێست بۆ ڕەونەقداركردن و ڕزگاربوون لە پەڵەی تاریك و كەڕوو هەروەها ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست و چرچبون دەكات،بۆ پارێزگارییكردنی پێست دەتوانرێت بەم شێوەیە بەكاربهێنرێت چارەكە كوپێك لە زەیتی خەردەل و زەیتی گوێزی هندی تێكەڵ دەكرێت و لەسەر پێست بڵاودەكرێتەوە بۆ ماوەی 5 خولەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا