پۆڵەتیک پرێس
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی بەگشتی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و دەخورێتەوە، یەکێکە لە بەناوبانگتری خواردنەوەکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ مێشک و جەستە هەیە.
لەگەڵ ئەوەی قاوە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام نابێت لەگەڵ هەندێک دەرمان بخورێتەوە، هەندێک لە دەرمانەکان پێویستە لەگەڵ قاوە بەکارنەهێنرێن، چونکە قاوە ماددەی کافایینی تێدایە و کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە.
ئەو دەرمانانەی نابێت لەگەڵ قاوە بەکاربهێنرێن وەک: دەرمانی غودەی دەرەقی، بێهێزی ئێسکەکان، دژە خەمۆکیەکان و کەمی ئیسترۆجین