سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی ئەنەناس بەگەدەی بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی ئەنەناس یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، خواردنەوەی شەربەتی سروشتی ئەنەناس بەگەدەی بەتاڵ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان.

بەپێی ماڵپەڕی”health ” خواردنەوەی شەربەتی ئەنەناس بەگەدەی بەتاڵ ئەم سوودانەی هەیە:

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی یە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و پارێزگاری لە تەندروستی دەکات.

-یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر برۆمیلینی تێدایە ئەنزیمێکە یارمەتی شکاندنی پڕۆتینەکان دەدات، کە سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە و دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.

فوائد عصير الأناناس على الريق | مجلة الجميلة

-کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت.

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکە و جومگەکان دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە ڕۆڵێکی زۆری لە بەهێزبوونی ددان و ئێسکەکان هەیە و پارێزگاریان لێدەکات.

-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا