نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی لەجەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

ڤیتامین سی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ تەندروستی جەستە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و سوودێکی زۆری بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی”Thehealthsite”، لەوانەیە جەستە بەهۆی پێویستی بەردەوامی بە ڤیتامین سی هەندێک جار ڕووبەڕووی کەمی ئەو ڤیتامینە ببێتەوە لەوکاتەدا هەندێک لە نیشانەکان دەردەکەون ئەوانیش:

-لەوانەیە کەمبوونی ڤیتامین سی ببێتە هۆی زبربوونی پێست.
-دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر نینۆکەکان بەهۆی بێهێزبوونی خوێنبەرەکان.
-وشکبوونەوەی پێست.
-هێواش ساڕێژبوونی برینەکان، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، چونکە کەمبوونی ڤیتامین سی لەجەستەدا کاریگەری لەسەر ڕێژەی کۆلاجین هەیە.
-ئازار و ئاوسانی جومگەکان.

احذروا نقص فيتامين C - بوابة الهدف الإخبارية

دەتوانرێت چارەسەری کەمی ڤیتامین سی لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە بکرێت بە زیادکردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە وەک، میوە مزرەکان وەک پڕتەقاڵ و لیمۆ، توو، پەتاتە، تەماتە، بیبەر، کەلەرم، سپێناخ، سندی، کیوی، شلیک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا