سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی گازۆ

پۆڵەتیک پرێس

چەرەساتەکان تەنها تامێکی تایبەت و خۆشیان نییە، بەڵکو سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، یەکێک لەوانە گازۆ کە چەرەسێکی زۆر بەناوبانگە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

گازۆ ڕێژەیەکی زۆر ئەو ماددانەی تێدایە کە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن و دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و ڕێگریکردن لە شێرپەنجە هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی مسە بەرپرسە لەو ئەنزیمانەی سوودیان بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.

فوائد الكاجو للريجيم والصحة

دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان هەیە، لەکاتێکدا کەمی مەگنسیۆم لەجەستەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ژانەسەری نیوەی، توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی 28 گرام لە چەرەساتەکان ئەگەری دروستبوونی بەردی زراو کەمدەکەنەوە، گازۆ ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست و ڕیشاڵەکانی تێدایە وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا