کاریگەری لیمۆ لە خواردنی گەرمدا بزانە

پۆڵەتیک پرێس

لیمۆ بە بەشێکی سەرەکی چێشتخانەکان لەجیهاندا دادەنرێت و لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنێرێت، بەڵام هەندێک کەس نازانن کاتێک ئاوی لیمۆ دەکەیت بەسەر خواردنێکی گەرمدا کاریگەری لاوەکی دەبێت.

زانایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوەدەکەن کاتێک ئاوی لیمۆ بەسەر خواردنێکی گەرمدا دەکەیت زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت، بەڵام ئەو ڤیتامینە سی یەی لە لیمۆدا هەیە بەشێکی زۆری بەها خۆراکیەکەی لەدەستدەدات.

ڤیتامین سی زۆر هەستیارە بە پلەی گەرمی بەز کاتێک ئاوی لیمۆ دەکەیت بەسەر خواردنێکی گەرم لەکاتی کوڵان یان خواردندا ئەو بەشێکی زۆری بەها خۆراکیەکەی لەدەستدەدات، بەڵام هیچ زیانێکی بۆ تەندروستی نییە تەنها بەها خۆراکیەکەی ڤیتامین سی کە لە لیمۆدا هەیە کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا