ڕۆژانە خواردنی پەنیر ئەم مەترسیانەی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پەنیر یەکێکە لەو خواردنانەی ڕۆژانە دەخورێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە زیادەڕەویکردن لە خواردنی پەنیردا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک دەڵێت:”پەنیر ژەمێکە ملیۆنان کەس حەزیان لێیە، بەڵام نابێت هەموو ڕۆژێک بخورێت، چونکە دەبێتە هۆی گیرانی دمارەخوێنەکان، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و دروستبوون و کۆبونەوەی بەردی گورچیلە”.

أفضل أنواع الجبن في العالم - مفهرس

پزیشکەکە باس لەوە دەکات بەشێکی زۆری جۆرەکانی پەنیر ڕێژەیەکی زۆر خوێ، کالۆری، چەوری و کۆلیستڕۆڵی خراپیان تێدایە، زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، ڕۆژانە لە 100 بۆ 150 گرام پەنیر زیاتر نابێت بخورێت، پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی نەخواردنی ئەو جۆرە پەنیرانەی زەیتی دارخورمایان تێدایە، چونکە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ و گیرانی دەمارەخوێنەکان زیاد دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا