پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕانی بواری خۆراک باسیان لە حەوت خواردن کردووە کە سوودێکی سەرسوڕهێنەریان بۆ تەندروستی جەستە، پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ، مێشک، بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و ئەنزمیە گرنگەکاندا هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”healthline”ی پزیشکی، پسپۆڕان جەختیان لەوەکردۆتەوە ئەو خواردنانە ڕێژەیەکی زۆر لەو ڤیتامین و کانزایانەیان تێدایە کە جەستە پێویستی پێیانە و بریتین لە:
-سەوزەواتەکان
جەرجیر، کاهوو، سپێناخ، مەعدەنوس و جۆرەکانی دیکە دەوڵەمەندن بە ئاسن، ڤیتامین سی و بی، ڕێگری توشبوون بە ئەنیمیا، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەن.
-هێلکە
یەکێکە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاسن، فۆسفۆر، زینک و سیلینیۆمی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و پڕۆتینەکان کە بۆ تەندروستی گرنگن.
-پاقلەمەنیەکان
نیسک، پاقلە، گەنم و نۆک ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڕیشاڵەکانیان تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکانیان تێدایە هەستی برسێتی کەمدەکەنەوە.
-برۆکلی و قەرنابیت
دەوڵەمەندن بە کانزاکان بەتایبەتی کبریت و دژەئۆکسانە بەهێزەکان ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکەن.
-چەرەساتەکان
ڕێژەیەکی زۆر کانزا و چەورییە تەندروستەکانیان تێدایە کە بۆ تەندروستی پێویستن.
-کاکاو
دەوڵەمەندە بە کانزاکان بەتایبەتی مەگنسیۆم و مس، مەگنسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێندا هەیە، مس بۆ دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان پێویستە.
-مزرەمەنیەکان
لیمۆ، پڕتەقاڵ، سندی، تەماتە و مزرەمەنیەکانی دیکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سیان تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و گرنگییەکی زۆریان لە چارەسەرکردنی کەمی ئاسن لەجەستەدا هەیە.