سوودەکانی خواردنی پەنیر بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک لەجیهاندا خواستی خواردنی پەنیریان هەیە بەڵام دوودڵن دەربارەی ئەوەی لەوانەیە هۆکاربێت بۆ کێشەکانی دڵ و زیادبوونی کێش، بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” خواردنی پەنیر بەشێوەیەکی تەندروست ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی دەبێت:

-سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆم، چەوری تەندروست، پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینە گرنگەکانە بۆ جەستە.
-بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کالیسیۆم و پڕۆتین یارمەتی گەشە و بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات، هەروەها ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات.
-پەنیرە کەمخوێ یان بێخوێیەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن.
-بەپێی توێژینەوەکان پەنیر سەرچاوەیەکی باشی گلۆتاسیۆنە یەکێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی تەندروستی مێشک و خوێنبەرەکان دەدات.
-دەوڵەمەندبوونی بە کالیسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ددانەکان هەیە و ڕێگری لە کلۆربوونیان دەکەن.

خبيرة تغذية.. كل ما تحتاج معرفته عن فوائد الجبن القريش في إنقا...

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەڵام بەهۆی ماددەی کازین و پڕۆتینی پەنیر هەندێک کەس هەستیاریان پێی هەیە و تووشی سەرئێشە، زیپکە، گیرانی لوت و هەوکردنی لوت دەبن، لەوکاتەدا پێویستە لە خواردنی دووربکەونەوە، هەروەها لاکتۆزی تێدایە ئەو کەسانەی توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان نییە لەوانەیە تووشی ئاوسانی سک، غازات و سکچوون ببنەوە بۆیە باشترە لەوکاتەدا نەیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا