پۆڵەتیک پرێس
چوالە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان، ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان و کانزاکانی مەگنسیۆم، کالیسیۆم، ئاسن و فۆسفۆڕ، دژەئۆکسانی تێدایە، هەروەها بەشێوەی چەرەساتیش واتە بادەم دەتوانرێت سوودی لێببینرێت.
سوودە تەندروستییەکانی چوالە:
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی باش زیاد دەکات.
-بەهۆی بووونی رێژەیەکی زۆر مەگنسیۆم و کانزاکانی دیکە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، دەمارە خوێنەکان و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
-ڕیشاڵەکانی ناو چوالە هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
-چوالە دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی تەندروستی پێست و شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
-دژەئۆکسانەکانی ناوی ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
-ڕیژەیەکی زۆر مەگنسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات.
-بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-یارمەتی تەندروستی گورچیلە دەدات و ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات.
-یارمەتی هاوسەنگکردنی شەکری خوێن دەدات.
-بیرەوەری باشتر دەکات و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.