حەوت ڕێگا بۆ خەوێکی باش

پۆڵەتیک پرێس

خەوتن و مێشك پەیوەندیەکەی پتەویان بەیەکەوە هەیە، کاتێک دەخەوین مێشکمان چەندین ئەرکی جیاواز بەجێ دەگەیەنێت، وەک پاککردنەوەی مێشک، یەکخستنەوەی میمۆریەکان، بارگاویکردنەوەی جەستە.

بۆ یارمەتیدانی خەوتن بە شێوەیەکی باش زانیان پێشنیاری چەند ڕێگایەک دەکەن

١-ڕاستەوخۆ پێش نوستن نان مەخۆ

هیچ شتێک مەخۆ پێش نوستن، بە تایبەت ژەمی قورس چونکە کاریگەری لاوەکی لەسەر شێوازی نوستن ئەبێت چونکە هەمیشە جەستە، پێویستی بە بڕێک وزەی باش هەیە بۆ هەرس کردنی خۆراک، باشتر وایە سێ کاتژمێر بەر لەخەوتن نان نەخۆیت.

٢-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم

ئەگەر بە پێویستت زانی پێش خەوتن شتێک بخۆیت، ئەوا ئەو خواردنانە بخۆ کە مەگنسیۆمی تێدایە چونکە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت، وەک شوکولاتەو گوێز، مەگنسیۆم دەبێتە شلەی مێشک لە کاتی نوستن دا

٣-خشتەیەکی جێگیری خەو

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی سود لە خەوتن وەربگریت، ئەوەیە کاتی نوستن دیاری بکەیت بۆ نمونە هەموو شەوێک کاتژمێر ١٠ی شەو بخەویت و ٦ی بەیانی هەستیت.

٤-دوورکەوتنەوە لە خواردنی کافایین

باشتر وایە کاتێک ئەتەوێت بخەویت، ئەو خواردنەوانە نەخۆیتەوە کە کافاینیان تێدایە، چونکە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە خەوتن باشتر وایە چەند اتژمێرێکی زۆر پێش خەوتن بیخۆیتەوە.

٥-بیرکردنەوە

باشترە کاتێک لەسەر جێگاکەتیت بۆ ئەوەی بخەویت، بیر لە کۆمەڵێک شتی بە سود بکەیتەوە ببۆ فراوانبوونی مێشکت دوور بکەوەرەوە لە سەیر کردنی مۆبایل و تەلەفزیۆن

٦-گەرماوی خوێی ئینگلیزی

گەرماوی خوێی ئینگلیزی بەهۆی بووی مەگنسیۆمەوە، یارمەتیدەێکی باشە بۆ ئەوەی خەوێکی باشت هەبێت.

٧-بۆنی لاڤێندەر

یەکێک لە ڕێگاکان بۆ ئەوەی بە باشی بخەویت، ئەوەیە پێش خەوتن بۆنی زەیتی لاڤێندەر بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا