ھەڕەشەکانی دوای نەمانی کۆڤید-19 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوزیاد بوون دەچێت، ڕەنگە زۆر کەس ھەبێ ئەم بابەتە بە ھەند وەرنەگرێ، بەڵام ئەگەر لە گۆشەی بەکتریۆلۆجی سەیری بکەی دەتوانی درک بەو ڕاستیە بکەیت کە دوای کۆڤید-19 ئەلێرتێکی تری پێویستە بۆ گشت ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەنتی بایۆتیکیان وەک دەرمانی چارەسەری نیشانەکان پێدراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە 31ی مانگی حەوت، وەک ئاگاداری بڵاوی کردۆتەوە کە بەرگری گشتی دوای کۆرۆنا ڕووەو لاوازی دەچێت ئەمەش بەھۆی لاوازی لەھۆشیاریبەکارھێنانی دەرمان و بەتایبەت تریش بەھۆی ئەوەی کە چەندان ملیۆن کەس لە جیھان بە شێوەیەکی ئاسایی جۆرەھا جۆر ئەنتی بایۆتیکیان بەکارھێناوە بێئەوەی ئاگادار بن لەوەی نابێ ئەم جۆرە دەرمانە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بەکاربھێنرێ.
ئەمانە بەشێکن لە (Key Fact) ەکانی بڵاوکراوەکەی (WHO) کە تایبەتە بە Antibiotic Resistance :
-Antibiotic resistance occurs naturally, but misuse of antibiotics in humans and animals is accelerating the process.
-pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea, and salmonellosis – are becoming harder to treat as the antibiotics used to treat them become less effective.
-بەرگری دژی ئەنتی بایۆتیک بە شێوەیەکی باو ڕوودەدات واتە لەهەر کەسێک بەڵام ھەڵە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک ئەم پرۆسەیە خێراتردەکات.
-زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکان وەک pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea چارەسەر کردنیان زەحمەت تردەبێ بەھۆی کەمتر کاریگەر بوونی ئەنتیبایۆتیک.
ئەوەی خەڵک پێی ئاشنا نیە سەبارەت بە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک (دژە بەکتریا) ئەوەیە کە ئەم جۆرە دەرمانە ئەگەر بێ پرسی دکتۆر یا بێ پریسکرایب کردنی لەلایەن دکتۆری دەرمانساز یا دکتۆری تایبەت بە جۆرێک لەجۆرەکانی ھەوکردن لە لەش، یارمەتیدەری گەشەکردنی زیاتری (Resistivity) دەبێ کە جۆرێک لە بەرگری پەیدا دەکا لەناو لەش کە پێی دەوترێت Antibiotic Resistance, وە ئەم جۆرە بەرگریە لەوەوە پەیدا دەبێ کاتێک کە جۆرێکی بەکتریا توانای بەرەنگاری یا بەرگەگرتنی ئەنتی بایۆتیکی دەبێ یا جین (gene) ی بەرگری دژی دەرمان پەیدا دەکەن لەبەکتریای تر.
ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ لاواز بوونی بەرگری لەش ھەر لەبەر ئەوە سەبارەت بە ھۆشیاری بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک زاناکانی بەکتریۆلۆجی دەڵێن (Longer and more Antibiotic use, Less effective they are) واتا تازیاتر و بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەنتیبایۆتیک بەکاربھێنرێ، کاریگەریان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.
لە ئێستادا پێویستە ھەر تاکێک لەئێمە ئاگاداری ڕاستیەک بێ کە ھیچ دەرمانێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە و ھەردەرمانێکی تریش بەکارھێنرابێ لە ھەر وڵاتێک لەم وڵاتانە بریتی نیە لە دەرمانی چارەسەر بەڵکو وەک دەرمانی تاقی کراوە (Experimental Treatment Drugs for Preventing Symptoms) وایە دژی تەشەنەکردنی نیشانەکان و بە تایبەتیش (Azithromycin , Dexamethasone) کە وەک دوو دەرمانی تاقی کراوە وابوون بۆ ڕاگرتنی ھەوکردنی سییەکان کە لەبەشێک لەتووشبوانی کۆڤید-19 بەدیدەکرا بەکارھێنرا، ھەر دوای ئەوەی بە جیھاندا بڵاو بویەوە کە دەرمانی کاریگەرن و توانای زاڵ بوونیان ھەیە بەسەر ھەوکردنی سیەکان، خەڵکێکی زۆر و بێ گوێدانە مەترسیەکانی بەکارھێنانی ئەم دوو جۆرە ئەنتیبایۆتیکە، بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریان ھێنا، و ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش بێ ئەوەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەش بن بەکاریان ھێنا، لەبەر ئەوە لە داھاتوودا کێشەی بەرگری گشتی دژی نەخۆشیەکانی تر ئەگەرێکی کراوە دەبێ کە ڕووبدا و ئەمجارە ھۆشیاری تاک بەرپرسیاری یەکەم دەبێ نەک وڵاتێک یا شارێک.
ئامادەکردنی/ د.ئارام ئازاد
سەرچاوە
* : https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/antibiotic-resistance