پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کات پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن بەو کەسانەی کێشێکی زۆر کەمیان هەیە دەربارەی زیادبوونی کێشیان، چونکە کەمبوونی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی بەهەمان شێوەی زیادبوونی کێش زیانی تەندروستی دەبێت.
هەندێک خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەکی سروشتی یارمەتی زیادبوونی کێش دەدەن بێ بەکارهێننای هیچ دەرمانێک ئەوانیش:
-شیر
خواردنەوەی شیر بەشێک لە پڕۆتینەی کە لەش لەڕۆژێکدا پێویستی پێیەتی دابینی دەکات، ئەگەر دوای ئەنجامدانی وەرزش بخورێتەوە باشترە چونکە ڕێژەیەکی زۆر باش چەوری، کاربۆهدرات، پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.
-برنج
کوپێک برنج بەنزیکی 200 کالۆری تێدایە، سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدراتە کە یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات، باشترە برنج لە ژەمەکاندا لەگەڵ پڕۆتین و سەوزەواتەکان بخورێت.
-گۆشتی سوور
خواردنی گۆشتی سوور یارمەتی دروستبوونی ماسولکە و زیادبوونی کێش دەدات، چونکە چەوری و پڕۆتینی تێدایە.
-چەرەسات
خواردنی چەرەساتەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات و سوودێکی تەندروستی زۆر بە تەواوی جەستە دەگەیەنێت.