ئەو خواردنانەی بەرگری لەش بێهێز دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی بۆ بەرگری لەش هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جەستەی کەسەکان لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆرێت و بۆماوەیش کاریگەری خۆی هەیە.

هەندێێک لە خواردنەکان بەرگری لەش بەهێز دەکەن و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە دەبنە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش، بۆیە پێویستە زۆر بە ئاگاداریەوە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە هەڵبژێریت.

ئەو خواردنانەی بەرگری لەش بێهێز دەکەن:

-خواردنە خێراکان
خواردنە خێراکانی وەک پیتزا، بەرگر و پەتاتەی سورەکراو کالۆری و چەوریەکی زۆریان تێدایە، خواردنی تەندروست نین و بەرگری لەش لاواز دەکەن.

Cara Membuat Roti Humberger Yang Empuk Dan Nikmat

-خواردنە لەقتونراوەکان
ئەو خواردنانەی لە قتودان و ئامادەن بۆ خواردن وەک ماسی، گۆشت، میوە و سەوزەواتەکان ماددەی پارێزەر، ڕێژەیەکی زۆر شەکر و خوێیان تێدایە دەبنە هۆی کەمبونەوەی بەرگری لەش.

هل الأطعمة المعلبة صحية - سطور

-شیرینیەکان
زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شوکولاتە و شیرینیەکانی دیکەش دەبێتە هۆی بێهێزبوونی بەرگری لەش، توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی، لەگەڵ ئەوەشدا بێهێزبوونی بەرگری لەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکان زیاد دەکات.

Pasticceria fresca Mignon - Quaranta

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا