خواردنی میوە وشککراوەکان لە ڕەمەزاندا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

میوە وشککراوەکانی وەک خورما، کشمیش، هەنجیر و قەیسی سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، ئەو میوانە جگە لەوەی وەک میوەی وشککراو دەخورێن لە ئامادەکردنی شیرین و شەربەتە سروشتیەکانی ڕەمەزاندا بەکاردەهێنرێن.

لماذا عليك تناول الفواكه المجففة في رمضان؟ | النهار

سوودەکانی خواردنی میوەی وشککراو لە ڕەمەزاندا:

-ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزکردنی بەرگری جەستەدا هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان.

-دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات، ئەمەش وادەکات خواردن کەمتر بخورێت و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.

-یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدەن و ڕێگری لە قەبزی دەکەن.

-ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنیان تێدایە ئەگەری توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکەنەوە و کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە هیمۆگڵۆبینی خوێن.

-ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمیان تێدایە مەترسی شکان و شاشبوونی ئێسکەکان کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا