هۆکارەکانی لەبیرچوونەوەو لاوازی سەرنجدان

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری تەندروستی، هۆکارەکانی لەبیرکردن و لاوازی سەرنج دان ئاشکرا دەکات، ئاماژە بەوەش دەدات زیادبوونی هۆشیاری توانای گەڕاندنەوەی زانیاری هەیە.

پزیشکی پسپۆڕ مەجدی بەدران وتی، یەکێک لە هۆکارەکانی لەبیرچوونەوەو لاوازی سەرنجدان، سەرقاڵبوونی زۆرە بە مۆبایلەوە، هەروەها زۆر تەرکیز کردن لەسەر ئەو کارەی لەو کاتەدا ئەنجامی دەدەین.

بەدران وتیشی لەبیرچوونەوە، هیچ هەڵە نیە بەڵکو دیاردەیەکی سروشتیە، کە ڕەنگە بەهۆی هۆشیاری یاخود خوێندنەوە یارمەتی بەهێز بوونی سەرنجدانت بدەیت کەمتر شت لەبیر بکەیت.

ڕوونیشی کردەوە، هەندێک هۆکار هەیە کاریگەری زۆریان لەسەر لەبیر چوونەوە هەیە وەک، جگەرە کێشان سەرنج لاواز دەکات، چونکە نیکۆتین لە ماوەی ١٠ چرکەدا دەگات بە مێشک.

هۆشداریشیدا دەربارەی گرنگی یادەوەری بۆ بریاردان هەروەها وتی کەم خەوی و کەم خواردن، ئەو کەسانەش کە ڕاهێنان بە مێشکیان ناکەن لە کاتی گەورەبوونیاندا ئەگەری زۆریان بە توشبوون بە نەخۆشی لەبیر چوونەوە هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک