ترێ لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

ترێ یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا بەسوودەکانی تێدایە، بەپێی توێژینەوەکان ترێ یارمەتی پاراستنی ددانەکان لە کلۆربوون دەدات.

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن ترێ بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ لەش هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا مادەیەکی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ددانەکان دەدات و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.

ترێ لە دروستکردنی دەرمانەکانی چارەسەرکردنی دداندا بەکاردەهێنرێت، پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن ئەو کەسانەی کێشەی کلۆربوونی ددانیان هەیە، پێویستە ترێ بەشێوەیەکی گونجاو بخۆن، چونکە چارەسەری کێشەکانی کلۆربوون دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا