تەندروستی عێراق: بەرەو قەدەغەی گشتی و داخستنی سنوورەکان هەنگاودەنێین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداریدا لە مەترسی دۆخی کۆرۆنا لە ئێستادا و ڕایگەیاند، ئاستی هۆشداری بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ بەرزکردووەتەوە.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ جوارشەممە 14 ی تەموزی 2021، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا هاتووە، “وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی لێدوان و لێدوانی پسپۆڕان و ڕاوێژکارانی نەخۆشیەکانی پەتا بەردەوام بووە لە هۆشدارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی شەپۆلی پەتای سێیەمی پەتای کۆرونا و پێویستی ی دوورکەوتنەوە لە بەکەم سەیرکردنی بەکارهێنانی ڕێوشوێنە پێشگیرییەکان، بە تایبەتی بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵاتی و پێویستی خێراکردنی وەرگرتنی ڤاکسین”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ”  بەردەوام ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە کە عێراق قۆناغی مەترسی تێنەپەڕاندووە، بەداخەوە بەردەوام ژمارەی توشبووان بەرز دەبێتەوە بەهۆی بەکەم سەیرکردنی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە پێشگیرییەکان و بەداخەوە کاردانەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەو ڕێوشوێنانە وەک پێویست نەبوو، هەموو چالاکیەکانی وەک ئاهەنگ و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی و باوەش و ماچکردن بەڕێوەدەچن”.

باسی لەوەش کردووە، “هەروەها داوا لە سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت و حکومەت و دامەزراوە تایبەتەکان دەکەین، کە بەدواداچوون بکەن بۆ پابەندبوونی کارمەندەکانیان بە بەستنی ماسک و تەوقە نەکردن و پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێن و ڕێنماییەکانی لیژنەی بڵای سەلامەتی و تەندروستی عێراق،  هەروەها داوا لە فەرمانبەران دەکەین کە ڤاکسین وەربگرن یان بەشێوەی هەفتانە ی پشکنینی PCR ئەنجام بدەن”.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، “جەخت لە تیمە تەندروستیەکانمان دەکەینەوە بە چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی کۆنتڕۆڵکردن لەسەر چێشتخانە و کافتریا و گازینۆ و مۆڵەکان و یانەکان و هۆڵەکان و ئەوانی تر بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنی رێگریکردن و رێکاری سزادەرانە بەرامبەر سەرپێچیکاران بە پشت بەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا