ئەدهەم بارزانی: بە بزووتنەوەی گەلی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پێشوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ” بە ئیرادەی خۆم لە کوردستان دەڕۆمە دەرەوە و ناتوانم لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورك بمێنمەوە، لەئایندەیەكی نزیكدا بە بزووتنەوەی گەلی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە”.

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی پارتی لەچاوپێكەوتنێكیدا بەئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی راگەیاندووە ” لە وڵاتێکدا، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک داگیری بکات و لە بەرامبەر ئەوەدا حکومەتی هەرێم بێدەنگ ببێت، من ناتوانم تیادا بمێننەوە”.

ئەدهەم بارزانی دەشڵێت “ئێستا بە ئیرادەی خۆم لە کوردستان دەڕۆمەدەرەوە و کارەکانم لەسەر بزووتنەوەی گەلی شۆڕشگێڕی بەردەوام دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان”.

ئەو ئەندامەی پێشوی سەركردایەتی پارتی جەختدەكاتەوە، بە هیچ شێوەیەک لە خاکی کوردستان هەڵنەهاتووە و لەئایندەیەكی نزیكدا دەگەڕێتەوە بۆكوردستان و ئاماژە بەوەشدەكات بڕوای بەهیچ حزبێك نییە و تەنها بڕوای بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەدهەم بارزانی لەبارەی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان نامەیەکی کراوەی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی فیدراڵی کوردستان، عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان، حیزب و لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا