وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بە هێرشی “تیرۆرستی” ناودەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشییی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمریکا و هاوپەیمانان بە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، “کاریگەری لەسەر لێکتێگەیشتنی نێوانمان دەبێت”.

لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا هاتە دەنگ و پاش سەرکۆنەکردنی هێرشەکان رایگەیاند، “لە هێرشێکی ئاشکرا و پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەریی خاکی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردەوەیەکی ئەنجامدا کە هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ کردەوەی تیرۆرستی”.

وتەبێژی فەرماندەیی گشییی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەکەدا وتووشیەتی، “هێزە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانێت لەم هێرشە و کردەوەکە دوورە لە هەموو گیانێکی هەماهەنگیی و هاوکاریی و ئەو ئەرکەی بە هێزەکانی هاوپەیمانان سپێردراوە لە عێراق”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەم بەئامانجگرتنە پەرەسەندنێکی ترسناکە و دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق، گیانی لێکتێگەیشتنی هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تێک دەدات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی دووەنی 2024، لە شاری بەغدا و لە شەقامی فەڵەستین بارەگایەکی ئەمنی لیوای 12ی گرووپی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و دوو سەرکردەی باڵای گرووپەکە کوژران.

هەرچەندە تائێستا پنتاگۆن بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هەرزوو لایەنە عێراقییەکان پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانان کرد و بە ئەنجامدەری هێرشەکانی دەزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا