پۆڵەندا دەربارەی کۆچبەران لەگەڵ ڕوسیا گفتوگۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا زابیگنیو ڕاو ئەمڕۆ سێ شەممە وتی، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن لەگەڵ ڕوسیا، سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوسیا.

جەختی لەوەش کردەوە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە ئاستی تەکنیکیەوە گفتوگۆ لەگەڵ بیلاڕوس بکات.

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشدا، پۆڵەندا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەل ڕوسیا، بەڵام ئێمە بڕوای تەواومان بە پەیوەست بوون بە بیلاڕوس و پەیوەندیەکانی پۆڵەنداو بیلاڕوس هەیە، لەسەر داهاتووی بیلاڕوس، هەروەها پێویستە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن گفتوگۆ بکرێت.

وتیشی ئێمە پەیوەستین بە بابەتە تەکنیکیەکان، ئامادەین بۆ دانوستان کردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بیلاڕوس، بەڵام تەنها لەسەر ئاستی تەکنیکی، بەڵام بابەتەکانی پەیوەست بە داهاتووی سیاسی بیلاڕوس، لە لای پۆڵەندا زۆر گرنگە پێویستە کۆمەڵگەی نیلاڕوسی باوەڕ بەوە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ڕوسیا ڕوبەڕووی قەیران دەبێتەوە لەسەر سنورەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا