پەرلەمانتارێكی عێراق: ناردنی 200 ملیارەكە لە دەرەوەی یاسایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی یاسای بودجەیە و رێككەوتنی سیاسی لەسەركراوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو واژوو لەسەر رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم ناكات تا هەرێم قەرزەكانی بە حكومەتی عێراق نەداتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ناردنی ئەم بڕە پارەیە پەیوەندی بە یاسای بودجەی عێراقەوە نییە و بە رێككەوتنی سیاسی لە نێوان هەرێم و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رەوانەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا