پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت “هەولێر پایتەختی دیپلۆماسییەت و حوکمەتداری و قوربانیدانی ھەزاران شەھید و پێشمەرگەو خەباتگیرو تێکوشەرانە و داوای یەكهەڵوێسی لایەنەسیاسیەكانیش دەكات”.
شەوی رابردو کاتژمێر 11:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان لەپەیامێكدا بۆ هێرشە بەردەوامەكان دەڵێت “کوا یەکھەڵوێستی و وەستانەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوام و ترسنۆکانەی ئەو لایەنانەی کە چاویان بەھەولێر ھەڵنایەت، کە بۆتە چەقی سیاسی و ستراتیژی و سەربازی و بریاڕدان لە عێراق و ناوچەکە”.
وتیشی “ھەولێر ساباتێکی ئارامی بەشێکی زۆر لەسەرکردەکانی عێراق و نەتەوەو ئاینزاکانە،تا ئێستاش دەیان ھەزار ھاونیشتمانی باشورو ناوەراستی عێراق لە ھەولێر و دەوروبەری بەرێزەوە نیشتەجێن بێ جیاوازی مەزھەب و زمان، بۆیە دەبێت ھەموو ھێزە سیاسییەکانی عێراق و حکومەتی عێراق پارێزگایەکی گرنگی خۆیان بپارێزن کە باسی سیادەی عێراق دەکەن”.
بەوتەی رێباز حەملان، میللەتی کورد ھەمیشە خۆی پشت و بەرگریکاری خۆی بوە ئێستاش کاتی ئەوەیە ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی ناوچەو ئایدۆلۆژیا ئیدانەی توندی دوژمنانی گەلەکەمان بکەن چونکە ھێرشەکانی ھەولێر ئامانج لێی میللەتەکەیان و ھەموو پارێزگاو شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانە.