پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت ” ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین 100٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت”.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان رایگەیاند “هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن.”
لەبارەی لێبڕینی موچە وتیشی “ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین 100٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت،بەڵام بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە بەپارەی بەغداشەوە بڕیار لەبارەی پرسی موچە و ڕێژەی لێبڕینەكەی دەدەین”.
بەوتەی یاریدەدەرەكەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئەو نەوتەی فرۆشتویانە تەواوی داهاتەکەی بۆ موچە نییە و دەبێت قەرزی لێ بدەنەوە، چونکە مانگانە 253 ملیۆن دۆلار قەرز دەدەنەوە، پارەی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنورییەکانیش ئەوەندە نییە موچە بێ لێبڕین بدرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەوتەی پەرلەمانتاران حكومەت داهاتی پێویستی بۆ دابەشكردنی موچەی تەواوەتی لەبەردەستدا بووە، بەڵام تائێستا لێبڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە و چاوەرشواندەكرێت بۆ ئەم مانگەش بە لێبڕینەوە موچە بدرێت.