رێباز حەملان: كابینەی نۆ هیچ بڕە قەرزێكی نەكردووە و دوو ملیار دۆلار قەرزی داوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ قەرزێكی نەكردووە و بڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزی كابینەكانی پێشووی داوەتەوە، هەروەها داهاتی نەوتی ئەم مانگەشی خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول.

رۆژی شەممە 24_9_2022، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە قەرزەكانی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە، داهاتی فرۆشی نەوتی ئەم مانگە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، لەگەڵ داهاتەكانی دیكەی ناوخۆدا لە زووترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی ناوبراوەوە رادەگەیەندرێت.

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە قەرزێكی نەكردووە، بەڵكو ئەو قەرزانەی هەیە، هی كابینەكانی رابردووە و پابەندییە لەسەر حكومەتی هەرێم دەبێت بیداتەوە.

سەبارەت بە قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان، رێباز حەملان روونیكردەوە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی داوەتەوە كە هێشتا نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری دیكە وەك قەرز لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كابینەكانی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچە، بە ناچاری پێشەكییان لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتووە، لەم كابینەیەدا نەك هیچ پارەیەكی پێشەكی لە كۆمپانیاكان بۆ پێدانی مووچە وەرنەگیراوە، بەڵكو بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار ئەو پێشكەییەی پێشووتر وەك قەرز وەرگیرابوو، لەلایەن كابینەی نۆیەمەوە گەڕێندراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا