رێباز حەملان باس لەلێبڕینی موچە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان چەند زانیاریەك لەبارەی لێبڕینی موچە ئاشكرا دەكات و دەڵێت “ئەگەر حكومەت داهاتی پێویستی لەبەردەستدابوو بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە دەدات”.

رێباز حەملان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئامادەبوو رایگەیاند، ئەگەر بەغدا ئەو بڕپارەیەی نارد لەچوار چێوەی بودجەدا لەگەڵ ئەو داهاتەی لەبەردەستمان دەمێنێتەوە، دابەشكردنی موچە دەستپێدەكەین، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی سەرپشك كردووە كە 30 رۆژ جارێك موچە بدات”.

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت وتیشی” هەركاتێك ئ داهاتی پێویست لەبەردەست حكومەتدا بوو لێبڕینەكە كەمدەكرێتەوە، وەزارەتی دارایش تائێستا لیستی موچەی بۆ گەنجینەكان نەناردووە بۆئەوەی دیراسەی خۆی بكات و و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە رێژەی لێبڕینەكە دیاریبكات”.

لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و كاریگەری لەسەر موچە و پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێم رێباز حەملان ئاماژەی بەوەكرد، پرسی گرانبونی نەوت یان ئالیەتی فرۆشتنی نەوت كارێك نییە كە ئەمڕۆ یان سبەی نرخەكەی بەرزبێت راستەوخۆ داهاتەكەی بگەرێتەوە بۆ هەرێم، بەڵكو ئەوە پرۆسەیەكی دورودرێژە ئەگەر لەم مانگەدا نرخەكە بەرزبێتەوە ئەوا بۆ مانگی داهاتوو تر حكومەت بۆی دەردەكەوێت داهاتەكەی زیاد دەبێت یاخودنا، بودجەش تائێستا نەهاتووە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تا رەوانەی پەرلەمان بكرێت تەنها ئاڕاستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا