پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی PEC ی ڕایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە جیهاندا 35 ڕۆژنامەنووس کوژراون.
ڕێکخراوی PEC کە ڕێکخراوێکی ناحکومی تایبەت بە میدیا و ڕۆژنامەنووسانی جیهانە و بارەگاکەی لە جنێف-ی پایتەختی سویسرایە لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 6 ی تەموزی 2021 بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، لەنێوەی یەکەمی ئەمساڵدا 35 ڕۆژنامەنووس لە 21 وڵاتی جیهاندا کوژراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردووشدا هەمان ژمارە تۆمارکراوە و تا کۆتایی 2020 یش ژمارەکە بۆ 92 ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە.
لە قوربانییەکانی ساڵی 2021 دا، پێنج پەیامنێر لە ئەفغانستان، سێ پەیامنێریش لە هەریەک لە مەکسیک و پاکستان، دوو ڕۆژنامەنووسیش لە ئازربایجان و بەگلادیش و بەرازیل و بۆرکینا فاسۆو ئەسیوبیا و هیندستان کوژراون.
نزیکەی نیوەی کوژراوان لەو وڵاتانە بوون کە شەڕی چەکدارییان تێدایە وەک بۆرکینا فاسۆ، ئەسیوبیا، تیگرای، ناگۆرن و قەرەباغ، ئەفغانستان، سۆماڵ، غەززە، ناوچەیەکی کۆنگۆی دیموکرات، پاکستان.