پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق مەحمود ڕوبەیعی جەختی لەوە کردەوە،” بوونی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی عێراقە، بەڵام تومەتبار کردنیان بەشێکە لە پرۆژەی دوژمنان”.
ڕوبەیعی وتی، “ئەو لایەنانەی هەوڵ دەدەن لە حەشدی شەعبی بدەن، بەشێکە لە پرۆژەی ئیمارات و ئەمریکا”.
ئاماژەی بەوەشدا،”لە ئێستادا بە درێژایی کات هەوڵەکانیان بۆ لاوازکردی حەشدی شەعبیە”وتیشی، “حەشدی شەعبی گوزارشت لە بڕبڕەی پشتی عێراق دەکات”.
هەروەها ئەندامی بزوتنەوەی نەجبا حەیدەر ئیللامی لە ماوەی پێشوودا ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی هێڵی سورە و ناهێڵین ڕۆژئاوا دەستی لێبدات.