لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی داهاتەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان لەسەر کێشەکانی کۆنەکردنەوەی داهاتەکانی کوردستان کۆدەبنەوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، “بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کۆبوونەوە بکرێت لەسەر کێشەکانی بەردەم کۆکردنەوەی سەرجەم داهاتەکان، دواتریش ئەو داتا و وەڵامانەی لەلایەن وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکانەوە دەدرێنەوە، لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکرێنە راپۆرتێکی ورد”.

هاوکات، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە لیژنەی دارایی راپۆرتێک لەسەر ئەو داتایانە ئامادە بکات و لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتاران گفتۆگۆی لەسەر بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆکردنە لەسەر داهاتەکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا