چەند خواردنەوەیەک بۆ ڕزگاربوون لە چەوری جگەر

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەبوونی چەوری بەڕێژەی %5 بۆ %10 لە دەوروبەری جگەر ئاساییە، بەڵام کۆبونەوە و هەبوونی چەوری لەو رێژەیە زیاتر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکان زیاتر دەکات.

نیشانە دیارەکانی چەوری جگەر، ئازاری بەردەوامی سک، بەردەوام هەست بە ماندوی کردن، لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی، هۆکارەکانی کۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر بەهۆی ئەمانەوەیە، توشبوون بە هەوکردنە ڤایرۆسیەکان، بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاسن لە خوێندا، هەڵبژاردنی سیستمێکی خۆراکی پڕۆتینی کە پێکهاتووە لە چەوری و خواردنە خێراکان.

دوای سەردانی کردنی پزیشک و ڕێنمای وەرگرتن لێی دەتوانیت ئەم ڕێگا سروشتیانە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری جگەر بەکاربهێنیت :

-یانسون
کەوچکێکی بچووک یانسون دەکەیتە کوپێک ئاوی گەرمەوە چاوەڕێ دەکەیت تا هەندێک سارد دەبێتەوە پاشان کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت و دەیخۆیتەوە.

تعرف على فوائد اليانسون للكلى - ويب طب

-زەنجەبیلی هاڕاو
زەنجەبیلی هاڕاو خواردنەوەیەکی گرنگە بۆ سووتاندنی چەوریەکانی لەش، کەوچکێک زەنجەبیل دەکەیتە ئاوی گەرمەوە و دەیخۆیتەوە بە گەرمی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

فوائد الزنجبيل المطحون لا تدعيها تفوتكِ

-دارچینی
دارچینیش ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێش و رزگاربوون لە چەوری جگەردا هەیە، کەوچکێک دارچینی دەکەیتە کوپێک ئاوی گەرمەوە و لەسەر ئاگر دایدەنییت تا دەکوڵێت، پاشان بە گەرمی دەیخۆیتەوە.

القرفة: لا تكثر منها وإلا ... 6 أضرار بانتظارك - ويب طب

-سرکەی سێو
لە هەموو ماڵیکدا هەیە و دژەئۆکسانە یارمەتی ڕزگاربوون لە هەوکردنەکان دەکات، چارەسەری چەوری جگەر دەکات، دەتوانیت بەم شێوازە بەکاریبهێنیت: کەوچکێک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین بکەیتە پەرداخێک ئاوی شلەتێنەوە و بیخۆیتەوە، ئەم خواردنەوەیە ڕۆژانە دوو جار پێش نانی بەیانی و ئێوارە بەکاردێت.

فوائد خل التفاح: تعرف عليها - ويب طب

-لیمۆ
لیمۆ یارمەتی چالاک کردنی جگەر دەدات و لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، بە دوو شێواز بەکاردەهێنرێت: ئاوی یەک لیمۆ لەگەڵ قاپێک ماست تێکەڵ بکە و هەموو رۆژێک لەجیاتی نانی ئێوارە بیخۆ، یان ئاوی یەک لیمۆ بکە کوپێک ئاوی گەرمەوە و هەفتەی دوو جار بیخۆرەوە.

فوائد الزبادي مع الليمون .. | موقع معلومات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا