پۆڵەتیک پرێس
هەندێک خواردن کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەفرگردا بمێنێتەوە نابێت بخورێت، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری گەدە یان ژەهراوی بوون.
خواردنەکان مەرج نییە لەکاتی تێکچوونیاندا بون و تامێکی ناخۆشیان هەبێت یان کەڕویان کردبێت، هەندێکجار بێ ئەوەی بۆن یان تامێکی ناخۆشیان هەبێت کاتی خواردنیان بەسەرچووە و کێشەی تەندوستی دروست دەکەن.
ئەم خواردنانە لەم ماوەیە زیاتر نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێت:
-گۆشت و مریشکی کوڵاو نابێت لە سێ ڕۆژ زیاتر لە بەفرگردا هەڵبگیرێت، چونکە هەندێ بەکتریا هەیە لە پلەی گەرمی بەفرگردا گەشە دەکات.
-لە بەشێکی زۆری بەفرگرەکاندا لە دەرگاکەیدا شوێنێکی تایبەت بە هێلکە هەیە، بەڵام باشترە هێلکە لە بەشێکی بەفرگرەکەدا دابنرێت، چونکە بەردەوام کردنەوەی دەرگاری بەفرگر پلەی گەرمی دەرەوەی بەردەکەوێت و وایلێدەکات زووتر تێکچێت.
-ئەو خواردنانەی سەریان دانەپۆشراوە لەبەفرگردا بەماوەیەکی زۆر کەم وشک دەبنەوە و تامیان لەدەست دەدەن، بۆیە باشترە لە پلاستیکێکدا یان شوشەیەکدا سەری داپۆشرێت.
-شاتوو، توو، شلیک و گێلاس زۆر خێرا کەڕوو دەکەن لەبەفرگردا، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە دەتوانیت لە ئاو وکەمێک سرکەدا بیشۆیتەوە پاشان لە پلاستیکێک یان شوشەیەکدا سەری داپۆشرابێت هەڵیبگریت.
-بابەتی شیرەمەنیەکان وەک، ماست، پەنیر و خامە ئەگەر لە دەرگای بەفرگردا دابنرێت و بەردەوام بکرێتەوە و پلەی گەرمی بگۆڕێت بەخێرای تێکدەچن.
-ئەو سۆسانەی لە ماڵەوە بۆ زەڵاتەکان دروست دەکرێن بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنەوە، زۆرترین کات بۆ ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتە دەمێنەوە.