سوودەكانی زەیتی ئاڤۆكادۆ بۆ پێست و قژ و نینۆك

پۆڵەتیك پرێس

بۆ پاراستنی پێست و قژ و نینۆك لە هۆكارە دەرەكییەكان زەیتی ئاڤۆكادۆ، گرنگییەكی زۆری هەیە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا.

ئەم زەیتە لە بەری ئەڤۆكادۆ دەردەهێنرێت،ترشە چەورییەكان و ڤیتامینەكانی (K،C،B،A،E) تێدایە، لەگەڵ چەندین كانزای بەسودی وەك (ئاسن،مس،مەگنسیۆم،پۆتاسیۆم،فۆسفۆر و پرۆتین و ڕیشاڵەكان، كە،ئەم مادانە وادەكەن زەیتی ئاڤۆكادۆ گرنگییەكی زۆری هەبێت لە پاراستن و بەهێزكردنی پێست و قژ و نینۆك.

هكذا يعتني زيت الأفوكادو بالبشرة والشعر والأظافر

زەیتی ئاڤۆكادۆ بە چینێنێكی پارێزەری پێست دادەنرێت و دەچێتە قوڵی پێستەوە،گرنگییەكی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ پێستی وشك و هەستیار و بێ‌ بریقە،ئامۆژگاری دەكرێت بەكاربهێنرێت بۆ پاراستنی پێست لە چرچ بوون.

هەروەها ئۆمێگا سێ‌ و نۆی تێدایە بۆ پاراستنی پێستی لەش لە وشك بوون بە تایبەتی دەستەكان و ئانیشك و پاژنەی قاچ،لێكۆڵەرەوەكان ئامۆژگاری دەكەن بە تێكەڵ كردنی چەند دڵۆپێك لە زەیتەكە لەگەڵ كرێمی لەش بە مەبەستی پاراستنی پێست.

زەیتی ئەڤۆكادۆ، ڕۆڵێكی گرنگی بۆ جوانكردن و بریقەداركردنی قژ هەیە،ئامۆژگاری دەكرێت پێش شتنی چەند دڵۆپێك بدرێت لە قژ یاخود دوكرێت وەك ماسكێك بۆ چارەسەر و خۆراكی قژ بەكاربهێنرێت.

شێوازی بەكارهێنانی

یەك زەردێنەی هێلكە لەگەڵ دوو كەوچكی گەورە زەیتی ئاڤۆكادۆ تێكەڵ دەكرێت و لە قژ دەدرێت بۆ ماوەی یەك كاتژمێر پاشان دەشۆرێت، لەلایەكی دیكەوە زەیتی ئاڤۆكادۆ گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردن و خۆراكی نینۆكەكان،دەتوانرێت بە شێوەی مەساج بەكاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا