مەترسیە نەزانراوەکانی کەم خەوتن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی میخائیل پۆلیکتۆڤ، مامۆستا ی یاریدەدەر لە بەشی پزیشکی و نەشتەرگەری مێشک لە زانکۆی سێتچینۆڤی ڕوسی دەڵێت، کەم خەوتن دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنی خوێنبەرەکان، تێزانی خوێنی ماسولکەکانی دڵ.

پزیشکەکە بە ئاژانسێکی ڕوسی ڕاگەیاند، کە نەخەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر مەرسی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێنبەرەکان ٦ جار زیاد دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا جگە لەوە تێزانی خوێنی ماسولکەکانی دڵ لەو کاتەدا، دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاستی میتابۆلیزم لە لەش دا و ئەگەری توشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.

زانایان بەردەوام لە لێکۆڵینەوەدان، دەربارەی مەترسیەکانی کەم خەوتن بەڵامتا ئێشتا زۆر زیانیتر هەیە کە نەزانراوەو بەدوایدا دەگەڕێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا