پۆڵەتیک پرێس
سیر وەک چارەسەرێکی سروشتی لە بەشێکی زۆری بوارەکاندا بەکاردەهێنرێت، دژەهەوکردن و کەڕووە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن، کرداری هەرس و ڕزگاربوونی لەش لە ژەهرەکان دەدات.
تێکەڵەی سیر و زەیتی زەیتون دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ هەوکردنی جومگەکان بەکاربهێنرێت، ئەو تێکەڵەیە سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.
چۆنیەتی ئامادەکردنی تێکەڵەی سیر و زەیتی زەیتون:
پێنج دەنک سیر پاک دەکەیت دواتر دەیهاڕیت، دواتر سیر و شوشەیەکی بچووک زەیتی زەیتون لە دەفرێکدا تێکەڵ دەکەیت و سەری دادەخەیت و لەشوێنکی گەرمدا بۆماوەی هەفتەیەک دایدەنێیت، پاشان دوای ئەو ماوەیە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لەکاتی خواردندا کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکرێت.
هەروەها جگە لەو تێکەڵەیە دەتوانرێت سیر بە خاوی یان لەناو خواردنەکاندا بخورێت بەهەمان شێوە سوودێکی تەندروستی زۆری دەبێت