ئایا خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ تەندروستە؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی ئاو زۆر پێویستە و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، جەستە شێداردەکاتەوە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا تەندروستە و چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە ئەوانیش:

-بەرگری جەستە بەهێزدەکات و رێگری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەکات.

-خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی تەندروستی گەدە دەدات و چارەسەری قەبزی و ئاوسانی سک دەکات.

-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و ڕێگری لە قەڵەوی دەکات.

أضرار شرب الماء بكثرة - ويب طب

-توشبووانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە دەتوانن سوود لە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ وەربگرن و هەموو بەیانییەک بە گەدەی بەتاڵ ڕێژەیەکی باش ئاو بخۆنەوە، چونکە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.

-ڕێگری لە کۆبونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکانی ناودەم دەکات، بەمەش ئەگەری کلۆربوونی ددانەکان و هەوکردنی پوک کەمدەکاتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا