پۆڵەتیک پرێس
ڕێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان و خواردنی تەندروست کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە بۆ تەندروستی لەش، پزیشکێکی ڕوسی پسپۆڕ لە بواری خۆراک باس لە سوودی هەندێک خواردن دەکات بۆ باشترکردنی تەندروستی ددان و پێست و قژ.
خواردنی چەرەسات، دانەوێڵەکان و کەرەی چەرەسات سوودێکی زۆری بۆ ددان و پێست و قژ هەیە، چونکە ئۆمێگا٣ ی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە چەورییەکان بۆیە پێویستە لەگەڵ کالۆری ئەو ژەمانەی ڕۆژانە دەخورێت ڕێکبخرێت هەتا نەبێتە هۆی زیان بۆ تەندروستی.
هەروەها زەیتە ڕووەکییەکان و ماسی سوودێکی زۆری هەیە، بەجۆرێ دەتوانرێت هەفتەی چوارجار ماسی بخورێت، ماسی لەقتونراویش سوودی هەیە بەڵام کەمترە، بۆیە پێویستە خواردنی گۆشت کەمبکرێتەوە و زیاتر ماسی بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە.
لەگەڵ ئەوانەشدا بەرهەمەکانی شیرەمەنی و سەوزە و میوەکان سوودێکی زۆریان هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان.
کۆنتڕۆڵکردنی خواردن، ڕێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان و خورادنی ڕێژەیەکی گونجاو گرنگترە وەک لە بەکارهێنانی دەرمان بۆ تەندروستی ددان و پێست و قژ.