زانایانی بەریتانیا داوادەکەن ڤیتامین دی بۆ نان و شیر زیادبکرێت

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی بەریتانیا داوا دەکەن، ڤیتامین دی بۆ خۆراکە باوەکانی وەک نان و شیر زیادبکرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە زانایانی بەریتانیا داوا دەکەن، ڤیامین دی بۆ هەندێک خۆراکی باوی وەک نان و شیر زیاد بکرێت بەو پێیەی ئەو ڤیتامینە هۆکارە بۆ زیادبوونی بەرگری لەش.

بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کەمی ئاستی ڤیتامین دی لە جەستەی مرۆڤ هۆکارە بۆ دابەزینی بەرگری لەش و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەفتەی رابردوو، توێژەرانی ئیسپانیا بۆیان دەرکەوت لە کۆی ٢١٦ توشبووی کۆرۆنا ٪٨٢یان ئاستێکی نزمی ڤیتامین دیان هەبووە، هاوکات، چەند توێژینەوەیەکی دیکەش دەریانخستووە، کەمی ئاستی ڤیتامین دی سەرباری کۆرۆنا کاریگەری هەیە لەسەر توشبوون بە ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا