پۆڵه‌تیك پرێس:
له شارى هه‌ڵه‌بجه رێژه‌ى تووشبوونى هاووڵاتیان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجهش ده‌ڵێت “هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا پڕبوون و تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشى دیكه‌یان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندى خۆپارێزى نه‌بن كاره‌سات رووده‌دات”.
د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا كه 90 نه‌خۆش ده‌گرێت، پڕبوون و دۆخى ته‌ندروستى به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان باش نیه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه وتیشى: رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئۆكسجین له‌وپه‌ڕیدایه و زۆربه‌ى ئامێره‌كانى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد به‌كارهێنراون، ئێستا شوێنى به‌تاڵمان نیه بۆ نه‌خۆش، ژوورى وا هه‌یه دوو نه‌خۆش ئه‌گرێت ئێمه سێ نه‌خۆشمان تێدا خه‌واندووه.
باسى له‌وه‌شكرد، له‌سه‌دا 50ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى خه‌وێنراون هى ده‌ره‌وه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانای كه‌رتی ته‌ندروستی سنورداره، كێشه‌ى كه‌مى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و پێداویستى پزیشكى و ده‌رمانیان هه‌یه ناتوانن قاوشى نوێ بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه داواى له هاوڵاتیانیش كرد پابه‌ندبن به خۆپارێزى و به‌ستنى ماسك، چونكه كه‌ش و هه‌وا سارد ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن دوورنیه كاره‌سات رووبدات.
له كۆی گشتی 5729 پشكنین له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 2529 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و 2301 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه تۆمار كراوه و 91 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بووه، كه 50 حاڵه‌تیان به ته‌نها له مانگى رابردوو بووه.