پۆڵەتیک پرێس
ئانستەیژیا ئۆلینکۆڤیا، پزیشکی پسپۆڕ و چارەسەرکەری ڕووسی، هۆشداری دەدات دەربارەی مەترسیەکانی ڕۆیشتن لەژێر باران.
ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕۆیشتن لە ژێر باران توشی هەندێک نەخۆشیت دەکات، وەک هەوکردنی جیوبی لوت و هەوکردنی لوت و گورچیلەکان.
سیستمی بەرگریت لاواز دەکات، جەستە ڕووبەڕووی چەندین ڤایرۆسی جیاواز دەکاتەوە، پلەی گەرمی لەش دادەبەزەنێت.
ئەو پزیشکە وتی ئەگەر هاتوو کەسێک لە ژێر باراندا ڕۆیشتبوو، باشتر وایە گەرماوێکی گەرم بکات و جلێکی وشک لەبەر بکات و بە تەواوی خۆی وشک بکاتەوە خواردنەوەیەکی گەرم بخوات.
بەڵام باشتر وایە بە هیچ شێوەیەک، هیچ جۆرە دەرمانێک وەرنەگرێت بۆ چارەسەر.