ئایا دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە بیرەوەری دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، پارێزگاری لێدەکەن و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکەن.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە “ڤلاڤانۆڵ”، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و بەڕێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەواتەکاندا هەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مێشک و بەتایبەتی بیرەوەی هەیە و مەترسی لەدەستدانی بیرەوەری کەمدەکاتەوە.

fruits — Food — milo 3oneseven

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەدەخاتەڕوو ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر ئەو خواردنانەیان خواردووە کە دەوڵەمەند بوون بە “کامفۆڕۆڵ” کەمتر ڕووبەڕووی دابەزینی توانای مێشکیان بوونەتەوە بەراورد بەو کەسانەی ڕێژەیەکی کەمتریان لەو خواردنانە خواردووە، سەرچاوەکانیشی بریتین لە، زەیت، پیاز، توو، شاتوو، بلوبێری، سپێناخ و سەوزەواتەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا