خواردنی ترێی سوور چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

ترێی سوور جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە سووێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەبەسوودەکانی بۆ جەستە تێدایە.

بەشێوەیەکی گشتی ترێ جۆری زۆرە و هەریەکێکیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” خواردنی ترێی سوور ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:

-ڕێژەیەکەی زۆر ڤیتامین ئەی و سی تێدایە بۆ تەندروستی پێست گرنگن و ڕێگری لەو زیانانە دەکەن کە بەهۆی تیشکی سەروبنەوشەییەوە ڕووبەڕووی پێست دەبنەوە، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و بینین بەهێزتر دەکات.

فوائد العنب الأحمر الصحيةومحاذير تناوله - مجلة هي

-ترێی سور سەرچاوەیەکی سەرەکی فلاڤۆنۆید و ریسفیراتۆلە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پارێزگاریکردنی تەندروستی دڵدا هەیە و مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە کە هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی خوێن.

-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە(زەهایمەر) کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا