پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک چا یان قاوە دەستپێدەکەن، بەڵام ئەم کردارە بۆ منداڵان کارێکی ڕاست نییە، چونکە چا و قاوە ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تێدایە زیانی تەندروستی زۆری بۆ جەستەی منداڵ دەبێت.
کافاین زیانێکی زۆر بە تەندروستی دڵ، مێشک، گورچیلە و جگەری منداڵ دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا کافاین تەنها لەخواردنەوەی چا و قاوەدا نییە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوەی شیرین، خواردنەوە گازیەکان، بابەتەکانی نان، شوکولاتە و بسکیتەکانە، بۆئەوەی منداڵان تەندروستیەکی باشتریان هەبێت پێویستە لە خواردنەوەی چا و قاوە دووربکەونەوە و ڕێژەیەکی زۆر کەمیش ئەو خواردنانە بخۆن کە کافاینیان تێدایە.
خواردنەوەی چا و قاوە لەگەڵ ناندا کاریگەری لەسەر مژینی کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکانی جەستە هەیە و هۆکارێکی سەرەکی کەمبونەوەی ڕێژەی ئاسنە لەجەستەدا، باشترین چا بۆ منداڵان خواردنەوەی چای سەوزە بەمەرجێک لە تەمەنێکی گونجاودا بن و لە یەک کوپ زیاتریش نەخۆنەوە.