پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک خواردنەوە وزە بەخشەکان بەکاردەهێنن تا وزەیان زیاتر بێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنن بۆیە دەتوانرێت لەجێی ئەوانە خواردنەوەی سروشتی بەکاربهێنرێت.
شەش خواردنەوەی سروشتی جێگرەوەی خواردنەوە وزە بەخشەکانن:
-قاوە
خواردنەوەی قاوە ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بێت سوودی هەیە، هەرکاتێک خواردنەوەی قاوە ڕۆژانە ٣٠٠ گرامی تێپەڕاند زیانی دەبێت، بەڵام خواردنەوەی کوپێک بۆ دوو کوپ قاوە کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ دەستکەوتنی وزە.
-ئاو
خواردنەوەی ئاو لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو وزە بە لەش دەبەخشێت.
-خواردنی ڤیتامینەکان
ڤیتامینەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ وزە، دەتوانرێت بەشێوەی حەبی ئاسایی یان لەڕێگەی ئەو حەبانەی کە دەکرێتە ئاوەوە وەربگیرێت.
-بادەم
بادەم ڕێژەیەکی زۆر وزەی تێدایە و سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت چونکە هەندێک کەس هەستیاریان بە بادەم هەیە.
-هەنگوین
وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت لەجێی شەکر بەکاردەهێنرێت.
-شەربەتی تەماتە
وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، دەتوانرێت لەگەڵ گێزەر و ئەنەناس تێکەڵ بکرێت بۆ دەستکەوتنی وزەیەکی زیاتر.