پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو خواردنەکان کاتێک بەتەواوی ئەکوڵێن تامێکی خۆشتر و تایبەتیان دەبێت، جگە لەوەش کوڵاندن وادەکات خواردنەکان زیاتر تەندروستبن، چونکە هەندێک لە خواردنەکان بە کاڵی زیانیان هەیە و دەبنە هۆی ژەهراویبوون.
ئەم خواردنانە نابێت بە کاڵی بخورێن:
-قارچک
هەندێک جۆری قارچکی کێوی گەشە دەکەن بەشێکیان بۆ خواردن گونجاون و هەندێکیشان نەگونجاون و دەبنە هۆی ژەهراویبوون، بۆیە پێویستە کاتێک قارچک ئامادەدەکرێت بەشێوەیەکی باش بکوڵێنرێت بۆئەوەی مەترسی ژەهراویبوون کەمبێتەوە.
-پەتاتە
خواردنی پەتاتە بە کاڵی زیانی تەندروستی بۆ کرداری هەرس دەبێت و هۆکارێکە بۆ ژەهراویبوون.
-فاسۆلیای سوور
فاسۆلیای سوور ماددەی لەکتینی تێدایە، ئەگەر بە کاڵی بخورێت دەبێتە هۆی توشبوون بە ئازاری سک، ڕشانەوە و سکچوون.