خواردنەوەی چا و قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەک کەمدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنەوەی چا و قاوە بەشێوەیەکی تەندروست مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە.

بەپێی ئەو توێژینەوەی ئەنجامدراوە ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو بۆ سێ کوپ قاوە، یان سێ بۆ پێنج کوپ چا دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمترە لەو کەسانەی چا و قاوە ناخۆنەوە، ئەو زانایانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە ئاماژەیان بەوەشکرد خواردنەوەی چا و قاوە بەتەواوی ڕێگری لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک ناکەن، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو ئەگەری توشبوون کەمدەکەنەوە.

أيهما أفضل: الشاي أم القهوة؟

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەرێژەیەکی گونجاو بخورێنەوە و زیادەڕەوی لە خواردنەوەیاندا نەکرێت، چونکە هەموو خواردن و خواردنەوەیەک ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا