پۆڵەتیک پرێس
شەربەتە سروشتیەکان کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان ئەگەر شەکریان تێنەکرێت سودێکی زۆریان بۆ سووتانی چەوری و دابەزاندنی کێش هەیە.
ئەم شەربەتە سروشتیانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-شەربەتی سندی و ئەنەناس
تایبەتمەندی سووتانی چەوریان هەیە و سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.
-شەربەتی مۆز و شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان بەیەکێک لە بژاردە باشەکان بۆ ژەمی بەیانیان دادەنرێت.
-شەربەتی لیمۆ و زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-شەربەتی سێو و خەیار و نەعنا
هەستی تێربوون بۆماوەیەکی زۆر زیاددەکات ئەمەش هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش.