پۆڵەتیک پرێس
وەرزی زستان پێویستی بە گۆڕانکاریکردن لە سیستمی خۆراکیدا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما و پارێزگاریکردن لە پلەی گەرمی جەستە، بەشێک لە سەوزەواتەکان لەوەرزی زستاندا گرنگییەکی زۆریان هەیە ڕێگری لە نەخۆشییەکان و هەوکردنی جەستە دەکەن وەک سپێناخ، چەوەندەر و گێزەر بەپێی ماڵپەڕی”food.ndtv “.
ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن لەوەرزی زستاندا شەربەتی گێزەر بخۆیتەوە:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و لە بەکتریا، ڤایرۆس و هەوکردنەکان دەیپارێزێت.
-شەربەتی گێزەر بێتاکارۆتینەکانی تێدایە دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین ئەی تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و دروستبوونی زیپکە کەمدەکاتەوە.
-وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت، کالۆری و شەکری کەمە پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-دژەئۆکسانەکان، ڤیتامینەکان و ترشی فۆلیکی تێدایە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.