پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو سەزەواتەکان سوودیان بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەر جۆرێکیان بەتایبەتی کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەندامێکی جەستە هەیە.
توور یەکێکە لەو سەوزەواتانەی پارێزگاری لە تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵە دەکات، کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، هەروەها ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
توور یارمەتی باشترکردنی کرداری ڕیخۆڵەکان و تەندروستی ئێسک، پێست، قژ و نینۆکەکان دەدات، کۆنتڕۆڵی هۆرمۆنەکانی جەستە دەکات، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت و بخورێت.