پۆڵەتیک پرێس
کولەکەی زەرد سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کولەکەی زەرد:
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە، ڕێگری لە بەرزبونەوەی رێژەی شەکری خوێن دەکات، یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکەن ئەمەش هۆکارێکە بۆ دابەزینی کێش.
-یەکێکە لەو خواردنانەی چەوری، خوێ و شەکری زۆر کەمە بۆیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات.
-کولەکەی زەرد نزیکەی %90ی پێکهاتووە لە ئاو و ڕێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە ئەمەش سوودێکی سەرسوڕهێنەری دیکەیە.