پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی بواری خۆراک لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە هەندێک نەخۆشی و کێشەی تەندروستیان هەیە پێویستە لە خواردنی شوتی دووربکەنەوە.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات شوتی دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی سوودبەخش و ڤیتامینەکانی ئەی و سی و بی، کانزاکانی مەگنسیۆم، کالیسیۆم، سۆدیۆم و فۆسفۆر، یارمەتی شێدارکردنەوە و ڕێکخستنی شلەکانی جەستە دەدات، شوتی تەنها تونیەتی ناشکێنێت بەڵکو هەستی تێربونیش زیاد دەکات، یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات و پەستانی خوێن ڕێکدەخات و لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات.
لەگەڵ ئەو هەموو سوودانەشدا بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی سکچوون، بەردی گورچیلە، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و وەرەمی پڕۆستاتیان هەیە دەبێت لێی دووربکەونەوە یان ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێبخۆن.
پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە باشترین کات بۆ خواردنی شوتی پیش ژەمە خۆراکیەکانە، هەروەها باشترە هیچ میوەیەکی دیکەی لەگەڵدا نەخورێت.